نێچیرڤان بارزانی: هەرێم ئامادەیە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربکات".

لە رێوڕەسمی 10یەمین ساڵیادی کارکردنی کۆمپانیای دانەگاز لە باشووری کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێم لە وتارێکدا بە ئەرێنی لەسەر رێکەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم لەسەر ناردنی نەوتی کەرکوک قسەی کرد.

لەبارەی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کەسێک سوودمەند نابێت لە ئاڵۆزکردنی  کێشەکان و  حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.

سەبارەت بە ئامانجی پێشکەوتنەکانی کارەکانی دانا گاز لە کوردستان و بەرهەمهێنانی گاز، نێچیرڤان بارزانی وتی " وەزارەتی کارەبا سوودمەندی سەرەکی دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز، لەو رێگەیەوە تاوەکو مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناخ پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاددەکرێت".



PM:11:03:19/11/2018