ترامپ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا دەخاتە پێش کوشتنی قاشخچیەوە

سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیانێکدا لەسەر کوشتنی ترامپ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە پێشە بۆ ئەوان.

ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا وەک سی ئێن ئێن باسی دەکات، ئاماژە بۆ ئەوە ناکات کە راپۆرتی دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا ( CIA ) بینیووە یان نەیبینیووە، کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کوشتنی قاشخچی بەبێ ئاگاداری محەمەد سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە نەبووە.

لەبەیانەکەدا کە مانشێتەکەی بەناونیشانی  " ئەمەریکا لە پێشە.. جیهان زۆر مەترسیدارە" جگە لەوەی  باسی ئێران و شەڕی یەمەن دەکات، لەسەر قاشخچی هاتووە " تاوان دژی قاشخچی زۆر ترسناکە، تاوانێکە وڵاتەکەمان چاوی لێناپۆشێت، ئێمە هەنگاوی گەورەمان دژی ئەوانە نا کە کە زانرا بەشداربوون لە کوشتنەکەدا، دوای گەڕان و توێژینەوەی گەورە، ئێستا زانیاری زۆر ورد دەزانین لەسەر ئەو تاوانە مەترسیدارە، بەکردەوەش سزامان بەسەر ١٧ سعودیدا سەپاند کەدەستیان تێکەڵبوو لە کوشتنی بەڕێز قاشخچی و رزگاربوون لە تەرمەکەی".

لە راگەیاندنەکەی ترامپدا هاتووە " پادشای جێنشین محەمەد سەلمان بەتوندی ئەوە رەتدەکاتەوە کە ئەو زانیاری لەسەر پلان و جێبەجێکردنی تاوانی کوشتنی قاشخچیدا بێت. دەزگای ئیستخبارات هەموو زانیاریەکانی هەڵسەنگاند، بەڵام ئەگەریكی زۆر لە ئارادایە کە پادشای جێنشین، ئاگای لەو رووداوە تراژیدیە هەبووە، رەنگە ئاگای لێبووبێت، یان نەبووبێت".

  لە راگەیاندنەکەدا جەخت لەسەر مانەوەی پەیوەندیە گرنگەکانیان دەکاتەوە لەگەڵ سعودیەدا.



PM:11:11:20/11/2018