به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى چه‌ندین چه‌ك و ماتۆڕسكیلى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك‌و ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تاو بێ مۆڵه‌تدا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی بنكه‌كانی پۆلیسی چوارچرا، سه‌را، ئازادی‌و به‌كره‌جۆدا شه‌وی رابردو توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 13 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت‌و شۆفێره‌كانیان روبه‌روی یاسا بكرێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه "هاوكات توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر دوو چه‌كدا بگیرێت له‌جۆره‌كانی (كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه)دا‌و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستگیركران‌و روبه‌روی یاسا كرانه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاندووه "هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌دا توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 ده‌ستگیربكرێن".
له به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردودا (1 / 11 / 2018 تا 20 / 11 / 2018) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌م چالاكیانه ئه‌نجامدراوه:
- لێكردنه‌وه‌ی 388 په‌رده‌ی جامی ئۆتۆمبێل كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هه‌ڵواسراوبون.
- 187 له‌زگه‌ی جامی ئۆتۆمبێل كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هه‌ڵواسراوبون.
- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی 10 چه‌ك (8 ده‌مانچه، 1 كڵاشینكۆف، یه‌ك چه‌كی بادی).