بارزانی دەچێتە بەغدا و بەرهەم ساڵحیش بەرەو ئەوروپا بەڕێدەکەوێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی دووەم مەسعودبارزانی بەسەردانێک بگاتە بەغداو و هاوکات بەرهەم سالحیش بەرەو ئەوروپا بەڕێ بکەویت.

سەرچاوەیەک بە "سپی" راگەیاند، سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد بۆ چەند پرسێکی تایبەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەیە  لەره‌شنووسى بودجه‌ى 2019.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم سەردانەی بارزانی لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمشەو بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق بەسەردانێک بەرەو وڵاتی ئیتالیا بەرێ بکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" بارزانی بەهۆی ململانێکان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار عێراق نایەوێت چاوی بەرهەم ساڵح بکەوێت.

پێشتریش رێبوار کەریم وەلی لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاشكرای کرد، کە بارزانی نایەوێت پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق بکات لە هەولێر.

لەسەروبەندی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کێشە و ململانێ لە نێوان یەکێتی و پارتی دروستبوو و ساردی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوانیان، پارتی دەیویسی فواد حسێن کە ئێستا کراوەتە وەزیری دارایی عێراق-ە بکاتە سەرۆککۆمار، بەڵام بەهۆی سوربوونی یەکێتی لەسەر دادانی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە دواجار بە دەنگی زۆرینە پۆستەکە درایە بەرهەم ساڵح.


PM:04:55:21/11/2018