ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا بە را‌گرتن و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئه‌و بڕیارانه‌ی، کە حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق له ماوه‌ی 1ی تهمموز تا 24ی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌ریكردوون.
رێبوار ته‌ها، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند "پاش هه‌وڵه‌كانمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره نادرووسته‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق، خۆشبه‌ختانه توانیمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه كاركردن به هه‌موو ئه‌و بڕیارانه رابگرین كه له به‌رواری 2018/7/1 تا 2018/10/24 ده‌رچوون".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی " یەکێک لەو بڕیارانەی کە راگیراون بڕیاری دانانی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و شاره‌كانی هه‌رێمه، جه‌خت له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره".
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی پێشوو له ماوه‌ی كۆتاییهاتنی خولی په‌رله‌مانی سێیه‌م و نه‌بوونی رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێچه‌وانه‌ی ماده‌كانی (24،61، 80)ی ده‌ستووری ده‌ركردووه.
لەبڕارەکەدا هاتووە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا كاركردن به‌و بڕیارانه‌ی له ماوه‌ی 1ی ته‌مموزی 2018 تا 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌ریكردوون رابگرێت و پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی پێداچوونه‌وه به‌و بڕیارانه‌دا بكه‌ن و به‌گوێره‌ی حوكمی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان رێوشوێنی پێویست ده‌رباره‌یان بگرنه‌به‌ر".