زانایان باشترین جۆری ماسی دیاری دەکەن بۆ خواردن




خواردنی ماسی بە باشترین و تەندرووسترین خواردن دادەنرێت  پڕیەتی لەماددەی خۆراکی کەیارمەتی ڕاگرتنی باڵانسی خۆراکی لەش دەدات ،  ماسی هەروەها دەوڵەمەدە بە ئۆمیگا۳   کە ماددەیەکی پێویستە بۆلەش.
هەروەها لەشیش خۆی توانای بەرهەم هێنانی نییە بەڵکو لەڕێگەی خواردنەوە دەستی دەکەوێت.
 چەندین لێکۆڵینەوەش ئەنجام دراوە کە باسیان لەوە کردووە ئۆمیگا۳ یارمەتی تەندرووستی دڵ و مێشک دەدات. زانایان جگە لەوەی باشترین جۆری ماسی دیاری دەکەن هەروەها باس  لەوەش دەکەن کە پێویستە هەفتانە دووجار ماسی بخورێت. بەڵام ژنانی سکپڕ پێویستە لەهەفتەیەکدا ۸-۱۲ جار بیخۆن .

باشترین جۆری ماسییەکانیش ئەمانەن:

ـ ماسی سەلمۆن:  ماسی سەلەمۆن بە یەکێک لەباشترین جۆری ماسییەکان دانرێت بۆ دەستکەوتنی ماددەی خۆراکی و چەوری بەسوود.

ـ کۆد: ئەم جۆرەی ماسیە سپیەو چەند خاڵێکی ڕەشی لەسەرە: بەیەکێک لە جۆری ئەو ماسییانە دادەنرێت کە دەوڵەمەندە بە فۆسفۆڕ، ترشی نیکتینی ، ڤیتامین B12  ، پرۆتین.

ـ ماهی ماهی: ئەم جۆرەی ماسی شێوەی لە دۆلفین ئەچێت، بەپێی  بەشی کشتووکاڵی ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم ماسییە کەمتر لە یەک گرام چەوری تێدایە بەڵام نزیکەی ۲۰گرام پرۆتینی تێدایە.

ـ  تونا:  تونا جگە لەوەی چەندین سوودی تەندرووستی هەیە هەروەها یەکێکە لە جۆری ئەو ماسیانەی کە تامێکی تایبەتی هەیە.

وە: هە- ف

سەرچاوە health line



PM:09:36:21/11/2018