کۆمسای روونکردنەوە لەسەر ئەو وێنەیە بڵاودەکاتەوە بە جلی ناشایستەوە بڵاوکرایەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو روونکردنەوە لەسەر ئەو وێنەیە بڵاودەکاتە کە بەپەکینیەوە دەرکەوتووەو دەڵێت" ئەو وێنانە فەیکن و هی من نیین".
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە گۆرانیبێژ کۆماسی نووسیوویەتی " کەسایەتی و شەخسیەتی من بە جل و بەرگ نزم و بەرز نابێ، ھەموو جل و بەرگێک و بیر و بروایک لای من ئاساییە، جلی ئاواھی لە بەر ئەکەم زور ئاساییە، بەلام ئەو وینانە وینەی من نیە".
لە درێژەی نووسینەکەییدا نووسیوویەتی " ھەنێ کەس ئەخلاق بە داپوشراوی یان کورت بوون جل و بەرگ قیاس ئەکەن و دەست ئەکەن بە فتوشاپ کردنی وینە یان بۆختان بو ڕوخاندنی کەسایەتیەکان ، من بە ئەو شتانە ناڕوخم من بێ ئەخلاقی بە زولم و دزی و درو و کرداری قیزەون و کوشتن ئەزانم...".
لە کۆتاییدا نووسیوویەتی "ھەلبەت واتای بێ ئەخلاقی بوونی نیە و وشەیکی ھەلەیە، باشترە بلێن ھەنێک بەد رەوشتن و ھەنیک پاک رەوشت".
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.



PM:10:03:21/11/2018