ئەمەریکا بۆ نەهێشتنی بارگرژی نێوان تورکیا و شەڕڤانانی یەپەگە خاڵی سەربازی لەسەر سنوری نێوان سوریا- تورکیا دادەنێت، بەمەش رۆژئاوا لە هەرەشەکانی تورکیا دەپارێزێت.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند" ئەمەریکا هێزی خۆی بەسەر ئەو خاڵی چاودێریانەی باکوری سوریا دابەشدەکات بۆ ئەوەی بارگرژی و شەڕ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیومکراتی و هێزەکانی تورکیادا روونەدات،
ئاژانسەکان و کەناڵی ئارتی روسیش بڵاویان کردەوە کە ماتیس جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەوان هەر مەترسیەک رووبەرووی تورکیا بێتەوە چاودێری دەکەن و لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ هێزە سنوریەکانی تورکیا.
لەم ماوەیەی رابردوودا سوپای تورکیا چەند جارێک تۆپبارانی گووندەکانی گرێ سپی و کوبانێیان کردو هەڕەشەی هێرشکردنیان بۆ سەر هەموو رۆژئاوای کوردستان دەکرد.