هونەرمەندی ناسراوی
كومێدیی هەرێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك خەلیل قەدشی كە بە "خەلو"
ناسراوە توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بوە
مستەفا بامەڕنی هاوڕێی خەلیل قەدشی بە شەی وتووەماوەیەكە هونەرمەندی كومێدی و بواری
سینەما خەلیل قەدشی تووشی چەند نەخۆشییەكی كوشندە بووە، تا ئێستەیش چارەسەری بۆ
نەكراوە.
ڕاشیگەیاندووە "قەدشی
تووشی چەندان نەخۆشی بووە، یەكێك لە بڕبڕەكانی پشتی شكاوە، یەكێك لە قاچەكانی
هەستی تێدا نەماوە، هەروەها جەڵتەی مێشكیش لێی داوە. بێجگە لە نەخۆشخانەكانی
هەرێمی كوردستان، چەند جارێك براوەتە توركیا، بەڵام تا ئێستە چارەسەر نەكراوە،
پزیشكان دەڵێن چارەسەری ئەو تەنیا لە هیندستان و ئەڵمانیا هەیە، بەڵام بەهۆی
نەبوونی پارەوە ناتوانین بیبەین بۆ ئەو وڵاتانە".
باسی لەوەشکردووە بەهۆی نەخۆشییەوە
خەلیل هەر 48 سەعات جارێك خواردن دەخوات. "ئێستە ئەو لەسەر لێواری مەرگە، حەیفە
كەسێك هەموو تەمەنی خۆی لە خزمەتی هونەر و خەڵكی كوردستان تەرخان كردبێت، بەو
شێوەیە و بەهۆی نەخۆشییەوە بناڵێ".
هەروەها ئەڤین بوتی سەرۆكی لقی دهۆكی سەندیكای
هونەرمەندانی كوردستان، دەڵێت كە خەلیل قەدشی یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری
سینەما و پێویستە هەرچی زووە چارەسەری بۆ بكرێت.
ئەڤین ڕاشیگەیاندوە
"خەلیل قەدشی بۆ چەند جارێك لەسەر ئەركی نووسینگەی سەرۆك بارزانی ڕەوانەی
توركیا كراوە، لەوێ چارەسەری پێویستی وەرگرتووە و ئێستە گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەڵام
بۆ ئەوەی چارەسەری بنبڕ وەربگرێت، پێویستە رەوانەی هیندستان یا ئەڵمانیا بكرێت، بۆ
ئەم مەبەستەش داوا لە نووسینگەی سەرۆك بارزانی و لایەنی پێوەندیدار دەكەین
چارەسەری ئەو هونەرمەندە بكەن".
"قەدشی لە ساڵی 1957 لە كۆمەڵگەی قەدشی
سەربە شارۆكەی ئامێدی لەدایك بووە. لە ساڵی 1993 بۆ یەكەمجار لە رێی كومەڵەیەكی
هونەری بەناوی (تیپی دەڤەری ئامێدی) دەستی بە دروستكردنی چەندان دراما و فیلم كرد
و نزیكەی 800 بەرهەمی هونەریی هەیە.