ھەڵسووڕاوێکی
دیاری گۆڕان ڕایگەیاند، سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا، داھاتوویەکی باشی بۆ ھەرێمی
کوردستان دەبێت.
بەرھەم مستەفا، ھەڵسووڕاوی دیاری گۆڕان بە ماڵپەڕی باسی وتووە
"سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا دەبێتە داھاتوویەکی گەش بۆ ھەرێمی کوردستان،
چونکە ئەگەر سەرۆکی ھەرێمیش نەبێت، بەڵام بە ھۆکاری ئەوەی پێگەیەکی بەھێزی لە
عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەیە، دەسەڵاتدارانی عێراق داواکارییەکانی بەھەند
وەردەگرن".
ڕاشیگەیاند ”ئەگەر بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش نەبێت،
فاکتەرێکی گرنگە و دەتوانێ قورسایی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی داکۆکی لە خواستە
ڕەواکانی گەلەکەمان بکات".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان کە پێشتر کاندیدی پەرلەمان بوو، دەشڵێت "بارزانی کەسایەتییەکی گرنگە و زۆربەی
وڵاتانی دونیا ئیعتیبار بۆ قسەکانی دادەنێن، بۆیە کاریگەریی خۆی ھەیە لە
دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان".