ئایا زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی هەیە؟
ئاو جگە لەوەی پێویستییەکی سەرەکی ژیانە بەهەمان شێوەش لەشی مرۆڤ زۆر پێویستێتی ، خواردنەوەی ئاو یارمەتی زیندە چالاکییەکانی لەش دەدات لەش لە ژەهر پاک دە کاتەوە ، زۆربەی پسپۆڕان لەسەر ئەوە کۆکن کە خواردنەوەی ۸ پەرداخ ئاو لەڕۆژێک بڕێکی باشە ، بەڵام هەندێکی کە لەزانایان پێیان وایە ۹ـ ۱۳ پەرداخ ڕۆژانە پێویستە بخورێتەوە. هەروەک چۆن کەم خواردنەوەی ئاو زیان بە جەستە دەگەیەنێت وادەکات لەش تووشی چەند حاڵەتێک ببێت بەهەمان شێوەش زۆر خواردنەوەی هۆکارە بۆ دەرکەووتنی چەند نیشانەیەک لە لەشدا . بۆیە گەر دەتەوێت بزانیت زیاد لەپێویست ئاو دەخۆیتەوە ئەوا تێبینی ئەم چەند نیشانەیە بکە.
ـ ڕەنگی میز بەتەواوی ڕوونە: ڕەنگە ئەوەت زانیبێت کە تێری ڕەنگی میز نیشانەی کەم خواردنەوەی ئاوبێ ، بەپێی سەرچاوەی هێڵس لاین ئەگەر بێتوو ڕەنگی میز زەردێکی ئاڵ بێت وەک ڕەنگی ئاوی لیمۆ ئەوە تەندرووستە بەڵام ئەگەر تاریک بوو ئەوا لەش بڕی پێویست ئاوی پێنە گە شتووە. هەروەها ئەگەر بەتەواوی ڕوون بوو ئەوا بڕی زیاتر لە پێوست ئاوت خواردۆتەوە.
ـ هەستان لەخەو بۆ میزکردن چەند جارێک: بە پێی سەرچاوەی (میدیکاڵ نیوز تودەی) زۆربەی خەڵکی لەڕۆژ و شەوێکدا ٦ جار میز دەکەن، بەڵام ئەگەر بێتوو زیاتر ٦ جار و لەشەوودا هەستای بۆ میز کردن ئەوا بڕی زیاد لە پێویست ئاوت خواردۆتەوە.
ـ ئاوسانی قاچ، لێو ، دەست: زۆر خواردنەوەی ئاو زیاد لەپێویست دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سۆدیۆم ئەمەش وادەکات ڤاچ و دەست و لێو تووشی ئاوسان ببن.
ـ هەبوونی سەر ئێشە: لەبەر ئەوەی زیاد خواردنەوەی ئاو هۆکارە بۆ دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لەخوێندا ئەمەش وادەکات کار بکاتە سەر شانەکانی لەش و هەروەها خانەی مێشک پەستانێکی زۆری دەکەوێتە سەر و وادەکات تووشی سەر ئێشان ببی.
ـ هەست بەدڵ تێکەڵ بوون دەکەی بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک: بەپێی سەرچاوەی هێلس لاین، هەبوونی دڵ تێکەڵ بوون بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک و دوای خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو نیشانەی ئەوەیە زیاد لەپێویست ئاوت خواردۆتەوە.
ـ هەست کردن بەلاوازی ماسۆلکە: بەپێی (مایۆ کلینیک) زیاد خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی لاوازی ئێسک و داخورانی ، ئەم هۆکارەش دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی سۆدیۆم لەخوێندا.
ـ هەست کردن بە ماندوو بوون و بێتاقەتی: گەرهاتوو بڕی پێوێست نووستی و هەر هەستت بە ماندوو بوون و بێتاقەتی کرد ئەوا ڕەنگە هۆکارەکەی زۆر خواردنەوەی ئاوبێ چونکە زیاد خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دابەزینی ووزەی لەش.
وە: هە- ف
سەرچاوە: Insider
PM:07:28:23/11/2018