نرخی دۆلار دابەزی و پاوەن بەرزبوویەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی تشرینی دووەم نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەریم گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی و دۆلار بە بەراورد بە پێنجشەممە کە بانکی ناوەندی دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە دابەزیوە و تمەنیش بەرزتر بووەتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد حاجی رەشید لە بازاڕی دراوی كوردستان نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

نرخی١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ ھەزار و ٢٥٠ دینارە.

نرخی١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ ھەزار دینارە.


هەروەها نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەن
:

نرخی١٠٠ ھەزار تمەن بە ١٠ هەزار و ١٠٠ دینارە.

نرخی١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ ھەزار و ٦٠٠ دینارە.



AM:10:29:24/11/2018