وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاشكرایكرد نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌یانی گه‌یاندووه‌ته لایەنە ئه‌مریكییه‌كانیان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی خاڵی چاودێریی له باكووری سووریا و رایگه‌یاند: "پێم وایه ئه‌م جۆره رێكارانه دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
ئاژانسی فەرمی تورکیا، ئانادۆڵ بڵاویکردەوە، خلوسی ئاكار له وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاژانسەکەیاندا کە تایبەت بووە به پلانی ئه‌مریكا بۆ درووستكردنی خاڵی چاودێریی له باكووری سووریا، رایگه‌یاند " دووباره و دووباره گوزارشتمان له بێزارییمان له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سڤیل و سه‌ربازیی ئه‌مریكادا كرد. پێم وایه ئه‌م جۆره رێكارانه دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌روه‌ها وتیشی: "با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك له‌وبه‌ری سنووره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر سوپای توركیا".
لە چەند رۆژی رابردوودا ماتیس وزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند" ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی تورکیا و نەهێشتنی بارگرژی لەنێوان هاوپەیمانەکانیان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا، بڕیاریان داوە لە سەر سنوری نێوان تورکیا‌و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا خاڵی سەربازی ئەمەریکی دابنێن بە مەبەستتی جیاکردنەوەی هەردوو لا".