ئێران لە هەوڵدایە لە کەرکوک و موسڵ قونسڵخانە دابنێت

کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵدایە بۆ دانانی دوو قونسڵخانەی نوێ لە هەریەک لە کەرکوک و لە موسڵ.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند کە ئێران لە بەرنامەیدایە دوو قونسڵخانە لە هەریەک لە کەرکوک و لە موسڵ بکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێران هەرچۆن پێگەو هەژموونی خۆی هەیە بەسەر بەغدا و هەولێر و سلێمانی و زۆر پارێزگای عێراقەوە هاوکات دەیەوێت قەڵەمڕەوی هەژمونی خۆشی درێژبکاتەوە بۆ ناوچەکانی موسڵ و کەرکوک.

لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان لە لایەن حەشدی شەعبی و سووپای عێراقەوە تا رادەیەکی بەرچاو هەژموونی ئێران لە رێگای حەشدی شەعبی و دامەزاراوەکانی ترەوە، باڵی بەسەر کەرکوکدا راکێشاوەو ئێتسا لە رێگای قونسڵخانەکانیشەوە دەیەوێت زیاتر کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکات و تا ڕادەیەکی بەرچاو مەترسی هێزە توندرەوە سونییەکان لەسنورەکانی دووربخاتەوە.




PM:06:18:24/11/2018