شەپۆلێكی باران بارین سلێمانی و کەرکوک دەگرێتەوە
کەشناسی رایگەیاند" لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ ی تشرینی دوومەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان گرتۆتەوە".
لەو راگەیاندنەی کەشناسیدا هاتووە " شه‌پۆلێكی باران بارین له‌سه‌رخۆ و مام ناوه‌ند ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیانی گرتۆته‌وه له‌ماوه 3 كاتژمێری رابردوو كه‌له‌هه‌ندێ شوێن هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ل دایه وه‌كو خانه‌قین".
سێ رۆژە شەپۆلیكی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستانی گرتۆتەوەو لەهەندێک بەرزایەکانی سەر سنور لەگەڵ تورکیا و ئێران بەفرباریووە.
PM:07:13:24/11/2018