ئاسایشی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی بە بڕی 31 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌رەوە راگەیاند، کە ویستویه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ساغی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌م له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران ئاماژەی بەوە کرد، دوای چاودێرییه‌كی ورد ئاسایش توانی هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیربكات، كه بڕی 31 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبوه و ویستویه‌تی بیباته شوێنێكی دیاریكراو.
ئەوەشهاتووە، تۆمەتبارەکە ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا حه‌شاردابوو، کە له رێگه‌ی كۆڵبه‌رییه‌وه له نێوان ناوچه سنورییه‌كانی پیرانشاره‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و ویستراوه له هه‌رێمی كوردستان ساغبكرێته‌وه.
ئاسایشی سۆران ئاماژه‌ی ناسنامەی تۆمەتبارەکە نەکردووە، بەڵام لەبارەی جۆری ماددەکەوە ئەوەی خستەڕوو ماددە هۆشبەرەکە جۆری هیرۆیین بووه.