پارەی نەخۆشی بۆ كەسوكاری شەهیدان دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، خەرجكردنەوەی پارەی نەخۆشی بۆ كەسوكاری شەهیدان رادەگەیەنێت و ئاشكرایدەكات "پارەكە بڕی 55 ملیۆن دینارە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، لەو راگەیەندراوەدا كەوێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، دەڵێت"ئەمڕۆ 25ی 11ی 2018 هەستاوە بەدابەشكردنی وەجبەی هەشت بۆ خەرجكردنی پارەی نەخۆشی بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، كەپارەی هاوكارییە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە لەریزبەندی مانگی تشرینی دووەمدا ناویان هەبووە و بڕەكەشی 55 ملیۆن دینارە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە ساڵی رابردوو لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم هەموو ئەو پسووڵانەی خەرجی چارەسەری كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالكراوان كە لە ساڵانی ڕابردوو(2013، 2014، 2015 و 2016) ماونەتەوە بەنووسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كراوە بۆ خەرجكردنی مافی هەریەكەیان.

لەمانگی ئایاری 2018ەوە، خەرجی چارەسەری تەندروستی بۆ دایك و باوك و خوشك و برا و كوڕ و كچ و هاوسەری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و بریندارانی كیمیاوی كەوتە بواری جێبەجێ كردنەوە.



PM:12:24:25/11/2018