فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندراوێكی لەسەر کیشەی خوێندکارە کچەکان بڵاوکردەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاندراوێكی  لەسەر كێشەكانی بەشە ناوخۆیی زانكۆی سلێمانی بڵاوكردەوەو داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ئەو کێشەیە دەکات.

 لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست"سپی" کەوتووە تیایدا  فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هەموو جۆرە بێڕێزییەك بەرامبەر بە خوێندكارانی زانكۆ دەكات و داواشی كردووە لیژنەیەك بۆ سەرجەم كێشەكان پێكبهێنرێت.

دەقی راگەیاندراوەكە:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان،

دوا بەدوای بیستنی كێشە و هەبوونی كەموكورتی لەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی  بەشێك لەخوێندكارانی بەشه ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی، فراكسیۆنی سەوز - دوور لەموزایەدەی سیاسی- بەئەركی پیشەییانەی خۆی دەزانێت موكوڕبێت لەسەر دەستەبەركردنی چارەسەری گونجاو بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان.
بەڕێزگرتن لەشكۆ و گرنگی زانكۆ و لەبەرچاوگرتن و بەخەمەوەبوونی كێشەكان، فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و نوێنەرانی خوێندكاران كۆبووەوە، و هەموو هەوڵێك دراوە بۆ زەمینەسازی گونجاو بۆ چارەسەری زوو بەزووی هەموو كێشەڕەوا و یاساییەكانی خوێندكاران.
لەبەردەم ڕای گشتی و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خۆشەویست، مەبەستمانە سەرنجتان بۆ ئەم چەند خاڵەڕابكێشین:
یەكەم: وەك هەمیشە فراكسیۆنی سەوز داواكاری خوێندكارەئازیزەكان بەڕەوا دەزانێت، و پشتگیری هەموو مافەیاسایی و مەدەنییەكانی خوێندكاران دەكات؛
دووەم: ڕێزگرتن لەشكۆی زانكۆ و بەها و بنەما گرنگەئەكادیمییەكان ئەركی هەموومانە، و هەر هەوڵێك بۆ لەكەداركردن و شێواندنی ڕاستی بابەتەكە ئیدانەدەكەین؛
سێیەم: بۆ بەمەرامگەیاندنی داوا مەدەنی و یاساییەكانی خوێندكاران، هەموو هەوڵێكمان داوە، بەتایبەت دابینكردنی هەواو و ئاوی گەرم و خزمەتگوزارییەسەرەتاییەكان، كەلەزووترین كاتدا جێبەجێ دەكرێن؛
چوارەم: هەوڵدان بۆ بەسیاسیكردن وموزایەدەكردن بەبابەتی خوێندكاران- كەپەیوەستەبەژیان و مافەكانی خوێندكارەئازیزەكانمان، كەداینەمۆی گۆڕانكارییەكان و بەشێكی زۆر گرنگن لەداهاتووی وڵاتەكەمان- هیچ زیادەیەك ناخەتەسەر چارەسەری كێشەكان، بەڵكەئەمەدواخستنی بەدەمەوەهاتنی زوو بەزووی داواكاری خوێندكارانە؛
پێنجەم: داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی پەیوەست دەكەین بۆ سەرجەم كێشەكان، و ئیدانەی هەموو جۆرە بێڕێزییەك دەكەین بەرامبەر بەخوێندكارە ئازیزەكان.

سەربەرز و سەرفراز بن،
فراكسیۆنی سەوز
پەرلەمانی كوردستان
٢٥-١١-٢٠١٨



AM:12:07:26/11/2018