ئاسایش 24 كاتژمێر مۆڵەتی دایە تەڤگەری ئازادی

بەیانی ئەمڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر ئاسایش بارەگای تەڤگەری ئازادی دەورەدا و مۆڵتی 24 كاتژمێریشیان پێداون بۆ چۆڵكردنی بارەگاكەیان.

دوای بڕیاری حكەمەتی هەرێم لەبارەی داخستنی بارەگای ئەو هێزە سیاسیانەی كە مۆڵەتیان نیە بەیانی ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر چوار دەوری بارەگای تەڤگەر ئازادیان لە گەرشەكی چوارباخ گرت و داوای چۆڵكردنی بارەگاكەیان لێكردن.
حاجی ئازاد عومەر هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە ئێستادا ئاسایش چواردەوری بارەگەكەمانی چۆڵكردووە، بەڵام مۆڵەتی 24 كاتژمێری پێداوین تا بارەگاكە چۆڵبكەین".

هاوكات شایەتحاڵێك بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند كەسێك لە  ناو بارەگاكە دەستگیركراوە.

پێشتریش حاجی ئازاد عومەر، هاوسەرۆكی تاڤگەر لە سلێمانی بە "سپی" وت " ئێمە لە سالی ٢٠١٤ ەوە داوای مۆڵەتی فەرمیمان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنیان پێدواین، بەڵام حكومەتی هەرێم تا ئێستا چوار ساڵە مۆڵەتیان پێنەداوین".

ئەو وتی" بەپێی یاساكانی هەرێم دوای دوو مانگ ئەگەر حكومەتی تێبینی نەبوو، ئەوان ئەو لایەنەی داوای مۆڵەتی كردووە، راستەوخۆ مافی كاركردنی پێدەدرێت ".

حاجی ئەحمەد عومەر جەختی لەوە كردەوە " ئەم هەنگاوەی ئاسایش و دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ رازیكردنی هێزە هەرێمایەتییەكانەوە لە پێششیشیانەوە توركیا".

چەند رۆژێك لەمەوبەر جێگری سەرۆكی حكومەتی بڕیاری داخستنی بارەگای هەموو ئەو حیزبانەی دەركرد كە مۆڵەتیان لە وەزارەتی ناوخۆ وەرنەگرتووە.




  



PM:12:23:27/11/2018