نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ ی تشرینی دووەم نرخی دۆلار لە بازارەکانی دراودا دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆوە بینی.

خااوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید بە سپی راگەیاند نرخی ١٠٠ دۆلار دابەزی بۆ ١١٩ هەزارو ٨٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی بە ١٢٠ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٢٠٠ دیناربوو، دابەزی بۆ ١٣٦ هەزار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٢٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٢ هەزارو ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ بە بە ١٠ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.


PM:02:10:27/11/2018