"بەرهەم ساڵح لەسەر پشکی یەکێتی لە بەغداد هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات"

لەسەروبەندی دابەشکردنی هەشت وەزارەتەکەی تری عێراق لە بەغداد بەرهەم ساڵح سەرککۆماری عێراق هەڕەشەدەکات، ئەگەر پشکی یەکێتی نەدرێت دەستلەکار دەکێشیێتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند، کە" دوای ئەوەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی عادل عەبدول مەهدی دەکات و بەناوی بەرزانییەوە پێی رادەگەیەنێت، نابێت هیچ وەزیرێکی یەکێتی لە کابینەکەیدا بێت، عادل عەبدول مەهدی پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە دەکات پءی رادەگەیەنێت لەبەر تێکنەچونی دۆخی سیاسیی لە عێراق کاندیدەکەی یەکێتیان بۆ پۆستی وەزیری داد سڕێوەتەوە".

سەرچاوەکەی یەکێتی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، لەوەڵامی ئەو پەیوەندییەی عادل عەبدول مەهدی دا، بەرهەم ساڵع بە عەبدوڵ مەهدی راگەیاندووە، کە ئەگەر وەیزر نەدەنە یەکێتی ئەوا یەکێکش بۆ شوێنی من دابنێن و نایەمەوە بەغداد".

ووابڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی دووەم لە پەرلەمان عێراق دەنگ لەسەر هەشت وەزیرە بەتاڵەکەی کابینەکەی عادل عبدول مەهدی بدرێت، بەڵا بەهۆی ناکۆکی نێوان نێوخودی هەریەک لە شیعەو سوننە لەسەر پۆستی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، هەروەها لەسەر ناکۆکی نێووان پارتی و یەکێتی لەسەر وەزارەتی داد کۆبونەوەکە بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخرا.



PM:03:59:27/11/2018