تایبەت بە دایکان:چۆن بزانی منداڵەکەت تووشی قەبزی بووە



 پێشەکی پێویستە لەسەر هەموو دایکێک بزانێت منداڵەکەی ئاساییە واتە هیچ نەخۆشییەکی نیە، پاشان دەبێت دایکان تێبینی ئەوە بکەن کە کۆرپکەیان دوای هەموو شیر پێدانێک پیسای بکات، یاخود ڕۆژانە. پیسای کردن لە کەسی گەورەو منداڵیشدا دەوەسێتەوە سەر ئەوخواردنەی کەدەیخوات ، وە هەروەها چالاکی کرداری هەرسی . ئەگەر بێتو مناڵەکەت بەشێوەیەکی ڕێک و پێک خواردنەوەو خواردنی خوارد ئەوا لانی کەم دەبێت ڕۆژانە جارێک پیسایی بکات.

 بۆئەوەی دڵنیابیت منداڵەکەت تووش نەبووە بە قەبزی تێبینی ئەم خاڵانە بکە.

ـ  منداڵەکەت بۆماوەی چەند ڕۆژێک پیسای نەکردوە هەروەها لەکاتی پیسایکردندا ناڕەحەت دەبێت.

ـ کردنی پیسای ڕەق.

بۆچی منداڵ تووشی قەبزی دەبێت؟

 ـ لەبەر ئەوەی خواردنی هەندێک خۆراک کە ڕێژەیەکی زۆر کەم  فایبەریان تێدایە، یاخود شیری دایک کە وادەکات تووشی وشکبوونە وە ببێ.

ـ  نەخۆشی و پێدانی هەندێک دەرمان : هەندێک دەرمان هەن لەکاتی بەکارهێنانیاندا منداڵ تووشی قەبزی دەکەن.

سەرچاوە: https://www.babycenter.com/

وە : هە- ف



PM:06:49:27/11/2018