سینەما سالم ڕایگەیاند ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕێگری دەکات
لە نمایش‌کردنی فیلمی ١٤ی تەمووز کە باس لە بەرخودانی چەند زیندانییەکی باکوری
کوردستان دەکات.
سینەما سالم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "هاووڵاتییان،
هاوشارییان و هاوڕێیانی ئازیزمان، وەک ئاگادارن، بڕیار بوو لە ١/١٢/٢٠١٨ بە دوا،
فیلمی کوردیی ١٤ی تەمووز، لە دەرهێنانی هاشم بایدەمێر، لە سینەما سالم نمایش
بکرێت. وەک ده‌زانین، ناوەڕۆکی ئەم فیلمە دەربارەی بەرخۆدانی چەند زیندانییەکی
سیاسیی باکووری کوردستانە، کە له ساڵانی هه‌شتادا و لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی
ڕژێمی فاشیستیی تورکیادا، خەبات دژی ستەم دەکەن؛ كه ئەمە قەدەری هەمیشەیی گەلی
کورد و هەموو ئازادیخوازانی دنیا بووە، دژ بە سیستەمە شموولی و فاشیستەکان له هه‌ر
كوێ و له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا. له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته فاشیستییهدا، ئەمڕۆ لە
لایەن ئاسایشی گشتیی سلێمانییەوە پەیوەندیمان پێوە کرا و پێیان ڕاگەیاندین کە ''بە
هیچ شێوازێک ڕێگە نادەین ئەم فیلمە نمایش بکرێت''. گەرچی ئێمە داوای نووسراوی
فەرمیمان کرد، بەڵام وەڵامیان نەبوو و تەنها جەختیان لەوە دەکردەوە كه ''خۆمان
تووشی سەرئێشە نەکەین''، چونکە ''ئەوان بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەن ئەم فیلمە نمایش
بکرێت".
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە سینەما
سالم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو بڕیارە لە سێ ئاستدا مەترسیدارە کە ئەمانەن:
ئاستی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه
كه نه‌فییه‌كی ڕوون و ڕاشكاوی ئازادیی ڕاگه‌یاندنه و هیچ نییه جگه لە سانسۆرێكی
ڕوون و بێپه‌رده، ئه‌و سانسۆره‌ی جارێك نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كوژێت و
جارێكی تر فیلمی شۆڕشگێڕانه سانسۆر ده‌كات، به‌ڵام ئیبتزالی خۆی و گوتار و ده‌زگاكانی
به‌رده‌وامه و پیشانی ده‌دات کە ده‌سه‌ڵات جگه لە ئیبتزال، هیچ شتێكی دیكه‌ی لا
په‌سه‌ند نییه. سانسۆر بۆ سیاسه‌ت و ده‌نگی ئازاد و ئازادی بۆ بانگده‌رانی ده‌سه‌ڵات
و سیسته‌م. ئەوان بچووكترین هه‌ناسه‌كان ده‌بڕن و خۆیان پاره‌ی گه‌ل بۆ میدیای
سووكیان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
ئاستی دووه‌م، ئەوەیە
کە ئێمە لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی تورکیا و ئەمەریکا و زلهێزه‌كانی
ناوچه‌كه له دژی بەشێک لە خەباتی ئازادیخوازانه و نەتەوهییمان تێدەگەین، له
درێژه‌ی ئه‌مه‌یشدا ئه‌م پەلامارانە وه‌ك به‌شێك له مێژووی نۆكه‌رایه‌تی و
تەسلیمی دەسەڵاتی خۆماڵی بۆ ڕازیکردنی داگیرکەران تێدهگەین و پێمان وایە ئەمە،
دژی ئیراده‌ی گه‌لی كورد و دژی هەموو ئەم خەباتەیشە کە ساڵانێکی درێژە لە باشوور
بە خوێنی هەزاران شەهید بەرهەم هاتووە، ئه‌و خه‌باته‌ی كه له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه
ساڵانێكی زۆره مامه‌ڵه‌ی پێوە ده‌كرێت و كه‌ی پێویست بێت، ده‌كرێته ده‌سكه‌لای
ڕازیكردنی داگیركه‌ران.
ئاستی سێیەم، کە
دیسانەوە ئاماژەی ترسناکی هەڵگرتووە، ترسی هەمیشەیی دەسەڵاتدارانه لە هونەر و
چالاکیی کولتووری بە گشتی، له‌سه‌ر به‌رهه‌می هونه‌ری و فیكری و ئه‌م فیلمه، گەر
بڕیار بدرێت، پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی ئەو
شارە قسەیان هەبێت و بە لۆژیک و ئەرگومێنتی خۆیان بڕیار بدەن، بەڵام ڕاگەیاندنی
بڕیار لە لایەن ئاسایش و لە ڕێگەی قسە و هەڕەشەوە، مەترسیی دۆخەکەمان دوو هێندەی
تر بۆ گەورە دەکات و پێمان دەڵێت کە ئێمە لە دۆخی ئاوارتەدا دەژین و ئەوەی بڕیار
لەسەر کۆی گشتیی کومەڵگە دەدات، بڕیارەکانی دۆخی ئاوارتەیە، کە لەو دۆخەدا کە
هەرگیز شتێک بە ناوی ئاسایش بوونی نییە؛ دۆخێك تێیدا هه‌موو هاووڵاتییان وه‌ك
بێ‌ماف، تاوانبار و قابیلی كوشتن سه‌یر ده‌كرێن
سینەما سالم ڕاشیگەیاند بەم پێیە، ئێمە لە لایەکەوە
ئاسایشی سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین و پێویستە ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەم
هەڵوێستە هەبێت. لە لایەکی تریشەوە پارێزگاری سلێمانی، کە لە ڕووی ئیدارییەوە کەسی
یەکەمی ئەم شارەیه، پێویستە ڕوونکردنەوە و هەڵوێستی هەبێت و پێمان بڵێت لەژێر
سایەی دەسەڵاتی ئەودا، خەریکە چی دەگوزەرێت و گەر ئەو دەسەڵاتی بەسەر ئەمەدا نییە،
پێمان بڵێت ئەی بۆ پارێزگارە و له‌م شاره‌دا كێ حاكمه؟
ئەو ناوەندە ڕووناکبیرییەی سلێمانی دەشڵێت هەروەها ڕووی
دەممان دەکەینەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی، وەک
بەرپرسی ڕۆشنبیریی ئەم شارە و داوای هەڵوێست و ڕوونکردنەوەیان لێ دەکەین؛ گەر
دیسانەوە ئەوان دەسەڵاتیان بەسەر ئەم دۆخەدا نەشکێت و ئەم ڕێگری و قەدەغەکردنانە
لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوانە، پرسیارە جیدییەکەمان ئەوە دەبێت کە ئەی مانەوە و
بوونیان لەم پۆستانە، بە چ مانایەک دێت و ئایا له كوێی ئه‌م سه‌ركوته‌ی سیاسه‌ت و
ئازادیی ڕاگه‌یاندندا وه‌ستاون؟
قەدەغە کردنی ئەم فیلمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەمڕۆ بڕیاری
داخستنی بارەگای تەڤگەری ئازادی دەرکرا کە بە هێزێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی
کوردستان دەناسرێت بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت.