ڤیدیۆ:مانچستەریونایتد یۆڤانتۆس گەیشتە قۆناغی داهاتوو



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکانی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، توانیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنن، ئەمەش دوای ئەوەی یاریەکەیان لە رکابەرەکانیان بردەوە.
لە یەکەم یاریدا یانەی یۆڤانتۆس لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا، توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە یانەی ڤالنسیای ئیسپانی بهێنێت و پێشەنگی گروپەکەی بە ١٢ خاڵ داگیر بکات.
لە یارییەکی تردا، یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی توانی ١-٠ شکست بە یانەی یۆنگ بۆیسی سویسرای بهێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بەدەست بهێنێت.
تاکە گۆڵەکەش یاریزانی بەلجیکی مەروان فیلاینی تۆماری کرد.







AM:01:36:28/11/2018