بارەگای تەڤگەری ئازادی كوردستان لە كۆیە داخرا و ئاڵاكەیان هێنرایە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی تەڤگەری ئازادیەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە ئەمڕۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە كۆیە چوونەتە سەر بارەگای ئەو حزبە و داوایان لێكردوون چۆڵیبكەن.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە ئاسایش سەرجەم كەلوپەلەكانی بارەگاكەیان بردووەتەوە دەرەوە و ئاڵا و لۆگی حزبەكە لەسەر بارەگاكە هێنراوەتەوە خوارەوە و دەرگاكەش قفڵی لێدراوە.
هاوكات لە كەلاریش ئاسایش چوونەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی و دەیانەوێت بارەگاكە دابخەن.
لە سلێمانیش ئاسایشی بە جلی مەدەنییەوە لەناو بارەگای تەڤگەری ئازادی كوردستان لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبەدا كۆبوونەوە.