میران عەلی مەرجەکانی بۆ هاوسەری داهاتوی ئاشكرا دەکات

گۆرانیبێژی لاوی کورد میران عەلی دەڵێت، پێمخۆش نییە ئەوەی لەداهاتوودا هاوسەرگیریی لەگەڵ دەکەم لە هیچ بوارێکەوە دەرکەوتووبێت.

میران لە میانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو رایگەیاند، ماوەی مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکاریی بووە بۆ کۆنسێرتەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەرکوک.

دشەڵێت یەکەم هونەرمەندم کە دەچمە شاری کەرکوک، تا ئێستا هیچ هونەرمەندێک کۆنسێرتی بۆ ئەو شارە نەکردووە.

میران لە پڕۆژەی داهاتوییەوە ئاماژەی بەوەدەکات بۆیەکەمجارە ئەوە رادەگەیەنم، کە لەداهاتوودا پڕۆژەیەکی گەورەم لەبەردەستە کە کارێکی جیهانییە.

لەبارەی هەڵبژاردنی ستایلی جلوبەرگەکانییەوە، میران ئەوەی ئاشکراکرد کە خوشکەکانی و هاوڕێکانی ستایلی جلوبەرگەکانی بۆ دیاریدەکەن.

میران عەلی هەرچەندە بەمزوانە بیری لە پرۆسەی هاوسەرگیری نەکردووەتەوە، بەڵام دەڵێت" مەرجم نابێت بۆ هاوسەرگیریی، پێمخۆش نییە ئەوەی لەداهاتوودا هاوسەرگیریی لەگەڵ دەکەم لە هیچ بوارێکەوە دەرکەوتووبێت".

میران عەلی ساڵی ١٩٩٥ لەدایکبووە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی nrt2، چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.





PM:02:20:28/11/2018