یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) رایگەیاند، له دوو هێرشى جیاوازدا بۆسه‌ر سوپاى توركیا و گروپه‌چه‌كدارییه‌كان له كانتۆنى عه‌فرین شەش چه‌كدار کوژران و ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازیش تێکشکێنرا.
بەپێی به‌یاننامه‌یەكی یەپەگە، کە وێنەیەکی دەست سپی کەتووە تیایدا هاتووە" هێرشه‌كانى یه‌په‌گه له‌چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مى به‌رگرى سه‌رده‌م بووه و له ناوچه‌ى شێراوه و ناوه‌ندى كانتۆنى عه‌فرین هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه كه تێیدا 6 چه‌كدارى گروپه‌كانى نزیك له توركیا كراونه‌ته ئامانج".
ئەوەشهاتووە، " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانیان توانیویانه له ناوچه‌ى شێراوه 4 چه‌كدارى گروپى ئیمام حه‌مزه بكوژن، سه‌یاره‌یه‌كى سه‌ربازیشیان به‌ته‌واوى تێكشاكاندووه، هاوكات توانیویانه دوو چه‌كدارى گروپه‌كه‌ش به سه‌ختى برینداربكه‌ن".
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه‌دا هاتووە "له ناوچه‌ى گوبه‌لێ هێرشێكمان بۆ سه‌ر فرقه‌ى شام ئه‌نجامدا و چه‌كدارێكى فرقه‌ى شام كوژراوه، له 24ى مانگ و له هێرشێكدا بۆ سه‌ر برج حه‌یده‌رى، سه‌ر به ناوچه‌ى شێراواى عه‌فرین له دژى سه‌یاره‌یه‌كى سه‌ربازى چه‌كدارانى سه‌ر به فیرقه‌ى شام دوو چه‌كدار گروپه‌كه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون"