داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی درێژەی هەیە

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و کۆیە بەردەوامە.
پەیامنێرانی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە رانیەو قەڵادزە دخران، هەروەها لە رانیە ئۆفیسی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان داخران، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگای کەلورو کفری ئەو رێکخراوە داخران، بەیانیش لەلایەن ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێرەوە، بارەگای رێکخراوەکە لە کۆیە داخرا.
بەپێی زانیاری پەیامنێرانی سپی، ژمارەیەک چالاکوانی سەر بە تەڤگەری ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو گیراون، یان لە بەرەگاکاندا گەمارۆدراون.
سپی زانیوویەتی ئەو بارەگایانەی حیزبی ناوبراو کە دانەخراون، فشاریان لەسەرە.
ڕێوشوێنەکانی ئاسایش دوای ئەو فەرمانە دێت کە لەحکومەتی هەرێمەوە دەرچوو، کە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات هەر حیزبێک فەرمانی کارکردنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی نەبێت دادەخرێت.  



PM:11:56:28/11/2018