بانکی ناوەندی عێراق لە نووسراوێکدا فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانەی کە دەینەوێت گەشت بۆ ئێران بکەن قەدەغە کرد.
لە نووسراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە و ئاڕاستەی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کراوە، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانەی قەدەغە کرد کە خوازیاری ئەوەن گەشت بۆ ئێران بکەن.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی عێراق لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەو وڵاتەوەیە بە زنجیرەی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
رۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، زنجیرەی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردەوە.