کەلار...هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەرانی تەڤگەری ئازادی

بڕیاربوو لە دژی داخستنی بارەگاکەیان و بەندکردنی چوار ئەندامیان لەناو بارەگا، کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزێکی ئاسایش پەلاماری چالاکوانانیان دا و ڕێگانادەن چالاکییەکە ئەنجام بدەن.

ماڵپەڕی "ڕۆژ نیوز"ی زمانحاڵی تەڤگەری ئازادی بڵاویکردەوە هێزەکانی ئاسایش بە سەختیی لە سێ ئەندامی تەڤگەری ئازادیی-یان داوە و هەرسێ ئەندامەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لە کەلار.

جەختیشیکردۆتەوە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی سورن لەسەر بەڕێوەچوونی چالاکییەکە و هێزەکانی ئاسایش لەو دوروبەرە بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگریی دەکەن.



AM:10:15:29/11/2018