سەرکردەیەکی یەکێتی ڕایگەیاند کە بە ٧ پێشمەرگەوە سەربازگەیەکی
گرتووە، دەشڵێت ئەو کۆپتەرانەی کە مەلا بەختیار شەڕی کردوون زۆر زیاتر بوون و ئەو
کات کۆپتەر لە ڕیشۆڵە زیاتر بووە
رەهبەری
سەید برایم، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بە باسی وتووە: ”بێگومان ڕاستە کە مەلا بەختیار شەڕی ٢٢ کۆپتەری کردووە،
ھەرچەندە٢٢کۆپتەر
نەبووە و زیاتر بووە، بەڵام ئەوە مێژووە و کاک ئازادی سەگرمە و سامان گەرمیانی
شاھیدن".
ئەو سەرکردەی یەکێتی
باس لەوە دەکات کە ئەو کاتەی مەلا بەختیار لەگەڵ زیاتر لە ٢٢ کۆپتەر شەڕی کردووە،
شەڕی عێراق و ئێران لەئارادا بووە و بۆیە ”کۆپتەر لە ڕیشۆڵە زۆرتر بووە. بۆیە
ئەوەی مەلا بەختیار ڕاستە و شەڕی ٢٢ کۆپتەر زیاتری کردووە".
رەهبەری سەید برایم دەشڵێت:
”خودی خۆم ڕۆژێک بە کاک بەختیارم گوت، بە حەوت پێشمەرگەوە مەعەسکەرێکم گرتووە،
بەڵام لەبەر کۆپتەرەکان ناوێرم بیگێڕمەوە، ئەترسم خەڵک بیکات بە ھەرا".