سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی قارچک بزانە


 ڕەنگە  بەرگوێت کەوتبێ کە قارچک  زۆر گرنگ وتەندروستە، لەڕاستیدا هەر لەکۆنەوە قارچک وەک دەرمان و چارەسەر بەکارهاتووە  هەر لەبەر  ئەم هۆکارەش بووە خەڵکی میسر لەکۆندا بەقارچکیان ووتوە ڕوەکی نەمری.
 قارچک  لە کەڕوی سود بەخش دروست دەبێت . قارچک بەیەکێک لەوخواردنانە  دادەنرێت دا کە توانای هەیە لە ٪٥۰ خۆراکی لەش دابین بکات ئەمەش مانای ئەوەیە کە کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر جەستە.

لەگرنگترین سوودەکانی قارچکیش ئەمانەن:

ـ  ڕێژەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بەڵام دەوڵەمەندە بە فایبەرو پرۆتین.

ـ  سەرچاوەیەکی باشی کانزاو ڤیتامینەکانی وەک: ڤیتامین B ، سلینیۆم، پۆتاسیۆم ، کۆپەر، هەروەها ڤیتامین D.

ـ  دژە ئۆکسانە، ئەمەش وادەکات خانەکانی لەش تەندروست بن.

ـ  بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەزانکۆی فلۆریدا ئەنجام دراوە خواردنی قارچک ڕۆژانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی بەرگری لەش، هەروەها باسیان لەوەش کردووە کە دژە هەوکردنە.

ـ بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کەلەساڵی ۲۰۱٥ دا ئەنجام  دراوە خواردنی قارچک دەبێتە هۆی گۆڕینی بەکتریای هەناو بۆ بەکتریای سود بەخش.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: https://foodrevolution.org/



PM:10:40:29/11/2018