به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 10 كم له شاری خانه‌قینی داوه.
لە راگه‌یەنراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30 تشرینی دووه‌م، بڵاوکراوەتەوە، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی 30ی 11ی2018، كاتژمێر 9:46:34 چركه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كلە خانەقین روویدا.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە گوڕی بومەلەرزەکە 3،8 پله بووە به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قووڵایی 10 كم له دووری 26 كم له شاری خانه‌قین روویداوه.