سبەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له باره‌ی جه‌ند پرسێك ده‌كات.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەید سبەی سه‌عات 11ی
پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕەسوڵ كۆبوونه‌وه‌كه
به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆ ده‌كرێت.
ڕاشیگەیاندووە
كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت له شاری سلێمانی و
له باره‌ی ڕووداو و پێشهاته‌كانی ڕابردوو و حكوومه‌تی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی
داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری یه‌كێتی قسه و گفتوگۆ ده‌كرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە هه‌وڵده‌درێت
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رنامه‌یه‌ك دابنرێت كه له حكوومه‌تی داهاتوو ژیان و
گوزه‌رانی هاووڵاتییان چاك بكرێت.