ئەستێرەی یاری تۆپی پێی پورتگال و جیهان کریستیانۆ رۆناڵد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامم لە رووی فانەوە پێش سیلینیا گومیز دەکەوێت و پێش هەموو ئەستێرەکانی جیهان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەکەوێت.
رۆناڵدۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە پلەی دووەمدایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتە ١٤٤ ملیۆن و ٣٠٩ هەزارو ٧٦٧ هەواداری هەیە، کە سیلینیا ١٤٤ ملیۆن و ٣٠٨ هەزارو ٢٠٤ هەواداری هەیە.
هەرچەندە میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ژمارەی هەوادارانی رۆناڵدۆ بەهۆی دوورکەوتنەوەی سیلینیایەوە بەرزتربۆتەوە و گەیشتۆتە ١٤٦ ملیۆن فان.
میدیاکان باس لەوە دەکەن کە سیلینیا ماوەیەک بەهۆی وەرگرتنی پشوەوە کەمێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوورکەوتۆتەوە، وەک گۆڤاری ئیلی بڵاویکردۆتەوە.