هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ڵامی كۆنسوڵه‌كه‌ی توركیای دایه‌وه کە ئەو حیزبەی" تیرۆریست" ناوزد کرد، بەرپرسەکەی تەڤگەر دەڵێت" تیۆرۆ دەوڵەتی تورکیایە".
دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سنووری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری داخران، هاكان كاراچای كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسی سازكرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له ی- ن- ك، ته‌ڤگه‌ری ئازادی به ڕێكخستنێكی "تێرۆریست" ی ناوبرد.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی كاراچای دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی تاوانباره به تیرۆر ده‌وڵه‌تی توركیایه و له هه‌موو شوێنێكی كوردستان و توركیا تیرۆر به‌ڕێوه ده‌بات و پاڵپشتی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند " لێدوانه‌كه‌ی نوێنه‌ری توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و شكۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، به‌زاندنی هه‌موو سنوورێكی ئیداری و سیاسییه و شكاندنی هه‌موو پێوانه‌كانه، به‌تایبه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه و خه‌باتێكی سیاسی ده‌كات، دیموكراتی و ئاشتی به‌بنه‌ما ده‌گرێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه، هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێت تاوانی تیرۆر و هیچ تاوانێكی تری بداته پاڵ".
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌داخه‌وه و جێی شه‌رمه‌زارییه، كه هیچ هه‌ڵوێستێك نابیندرێت، ئه‌گه‌ر سه‌بری ئه‌یوبیشمان هه‌بێت ئه‌وه‌مان پێ قبووڵ ناكرێت و تاكو دواڕاده دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.