دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی و چەند قەزایەک باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی داخران، ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کۆنفرانسی خۆیان ئەنجامدا.
کۆنفرانسەکە له هۆڵی لوبنانی شاری كه‌ركوك به به‌شداریی ١٥٠ ئه‌ندامی شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێکردووە وابڕیارە و تا ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆمه‌ڵ سه‌رمه‌ند ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسه‌كه به ئاژانسی "فورات نیوز"ی ڕاگەیاندووە، ئامانجی سازكردنی ئه‌م كۆنفڕانسه هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی و ڕێكخستنی هه‌رێمی كه‌ركووكه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرین.
٢٧ى ئەم مانگە بڕیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆداخستنى بارەگاکانى ئەو حزب و رێکخراوانەى مۆڵەتیان نیە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بارەگاکانى تەڤگەرى ئازادى داخران.