چەند ڕاستیەک دەربارەی سێکس کەتا ئێستا نەتزانیووە
ئەنجامدانی کرداری سێکس هەرچەندە وەک ئەرکێک وایە بۆ هاوسەران،لەهەمان کاتیشدا چێژی تایبەتی خۆی هەیە بۆ هەریەک لەو کەسانەی کە ئەنجامی دەدەن ، هەروەها هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی خۆشەویستی لەنێوان هاوسەران و پتەوبوونی پەیوەندی نێوانیان.
چەند ڕاستییەک هەن لەسەر سێکس کە ڕەنگە تا ئێستا نەتزانیبێ ئەوانیش...
ـ کاتێک ئافرەت ئارەزوی کردای سێکسی دەکات پەیوەندی بە مێشک و هەستییەوە هەیە، بەڵام پیاوان پەیوەندی بە کرداری فیزیکییەوە هەیە، پیاوان ڕێژەیەکی زۆر هۆڕمۆنی تێستێسترۆنیان هەیە کە زیاتر ئارەزووی سێکس دەکەن.
ـ بۆ پیاوان سێکس برسێتییە: ئەنجامدانی کرداری سێکس لای پیاوان وەک برسێتی وایە ، یاخود وەک خواردنی چوکلات وایە کە تا زیاتر بخۆن ئارەزوی زیاتری دەکەن.
ـ سێکس ووزەیە: لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا هۆڕمۆنی ووزە چالاک دەبێت یارمەتی جەستە دەدات کە ووزەی زیاتر ببەخشێت و بەباشی ئەرکەکەی ئەنجام بدات.
ـ ڕێگایەکە بۆ گواستەوەی خۆشەویستی: لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا پیاوان زۆرترین خۆشەویستیان دەبێت بۆ هاوسەرەکەیان.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: https://www.psychologytoday.com/us
PM:09:05:01/12/2018