خۆپیشاندان و ناڕایی
لە سەرانسەری فەڕەنسا بەردەوامییان هەیە و بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی ئەو وڵاتە بە
سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات.
بە گوێرەی میدیاکان حکومەتی فەڕەنسا ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی
هێلەگ زەردەکان کە لە ئێستادا خۆپیشاندان دەکەن و خۆپیشاندانەکانیش لە ٢٤ی مانگی ڕابردوو بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنیەوە
سەریهەڵدا.
تا ئێستا بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە ١٣٢ کەس برینداربوون و زیاتر لە ٤٥٠ کەس
دەستگیرکراون، هەروەها وەک وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سهپاندنی باری ناكاو دهكهن به هۆی
خۆپیشاندانهكان له پاریس.
ئیمانوێل ماکرۆن
سەرکۆماری فەڕەنسا لە ئەرژەنتینەوە خۆپیشاندەرانی بە گێرەشێوێن ناوبرد و هەڕەشەی
سزادانیانی کرد