پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانى گه‌رمیان ڕوویدا و بە گوێرەی زانیارییەکانیش گوڕەکەی 3 پلەی ڕێختەر بووە.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 3 پله‌ى رێخته‌ر روویدا و له كه‌لار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى گه‌رمیان له‌لایه‌ن به‌شێك له هاوڵاتیانه‌وه هه‌ستیپێكرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان شوێنى بومه‌له‌رزه‌كه نێوان ناوچه‌كانى ئەزگڵە - بێلولە و چه‌قى رودانیشى چیاى به‌مۆ بووه به قوڵایى هه‌شت كیلۆمه‌ترى ژێر زه‌وى، كه به دوورى 50 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى قه‌زاى كه‌لار روویداوه.