پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشكرایدەکات، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی کۆدبێتەوەو سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تەواو کردووە.
ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری پارتی لە په‌رله‌مانى كوردستان بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگه‌ياند، سبه‌ینێ دووشەممە ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى كۆده‌بێته‌وه و له رۆژى سێشه‌ممه‌وه شاندى دانووستانكارى پارتى ده‌ست به گفتوگۆكانى ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
وتیشی، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌يه‌ن كار بكرێت بۆ بچووككردنه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت يه‌كبخرێن له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانيان يان بكرێنه ده‌سته، چونكه ره‌نگه ده‌سته‌يه‌ك بن كاره‌كانيان باشتر راييبكه‌ن.
ئەو پەرلەمانتارەی ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتى هه‌نگاوه‌كانى ده‌ست پێده‌كات و ئاماده‌كارييه‌كان ته‌واو بوون. هيوادارين بتوانين به زوويى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت ده‌ستپێبكات.