فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کفری بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سنووری کفری و خورماتوو بۆردوومانی چەکدارانی ئاڵا سپییەکانیان كرد.

جەلال نوری، قایمقامی کفری رایگەیاند، ماوەیەکە چەکدارە ئاڵا سپییەکان لە ناوچەکەدا هەن و جموجوڵیان هەبووە، بۆیە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 3-12-2018 هێزەكانی هاوپەیمانان بە فڕۆكە چەند ناوچەیەكی چەكدارانی ئاڵا سپییەكانیان لە دەوروبەری شارۆچکەی نەوجوول و قۆری چای لەهەردوو ناوچەی سنووری کفری و خورماتوو بۆردومان کرد.

وتیشی، "بۆردوومانەكە تەنیا لەلایەن هاوپەیمانانەوە كراوە، هێزەكانی پێشمەرگە ‌و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشدارنەبوون".

قایمقامی کفری  ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چەكدارانە كە ناویان لە خۆیان ناوە ئاڵا سپییەكان، هەر پاشماوەی چەكدارانی داعشن ‌و لەو سنوورانەن 

لەدوای نەمانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017، جموجۆڵی چەكدارانی داعش ‌و پاشماوەكانیان لە سنوورانە زیادی كردووە.
 


PM:12:07:03/12/2018