وەزیری تەندروستی لەسەر تەقەکردن لە پزیشکەکەی سلێمانی هاتە دەنگ

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی ئۆرزدی تەقە لە پزیشكێكی نەشتەرگەری گشتی كرا و بە سەختی بریندار كرا، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند "دەزگا ئەمنیەكان لە كاردان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و چەسپاندنی حوكمی یاسا".

د. ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەراستی ڕوداوی تەقەكردن لە كاك دكتۆر كەمال ڕوداوێكی ناخ هەژێن بوو، چونكە پزیشكێكی بەڕێز و زیرەك و بە خزمەتە و دەشڵێت "داواكارم لە خوای گەورە شیفای بۆ بنێرێت".

جەختیشی كردۆتەوە، "هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەمەوە، كە دەزگا ئەمنیەكان لە كاردان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و چەسپاندنی حوكمی یاسا".



PM:09:40:03/12/2018