ئەندامێکی جڤات: مەسرور بارزانی پیاوێکی سیاسییە و سەرکەوتوو بووە و ئێمە هاوکاری دەکەین


خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان رایگەیاند " مەسرور بارزانی ”پیاوێکی سیاسییە" و بە کەسێکی سەرکەوتوو وەسفی کرد و ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی دەربڕی".
 
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بەماڵپەڕی باسنیوزی راگەیاندووە " پارتی لایەنی براوەیە و ئازادە کاندیدەکەی کێیە".
 
ڕوونیشی کردەوە: ”مەسرور بارزانی تائێستا کاری حزبی و کاروباری ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە و لە بواری خۆیدا سەرکەوتوو بووە، بەڵام کاری حکوومەتی نەکردووە و دەبێت بزانین ئەدای کارکردنی چۆنە و تاچەند سەرکەوتوو دەبێت".
 
جەختیشی کردەوە کە مەسرور بارزانی ”پیاوێکی سیاسییە و لە بواری خۆیدا کەسێکی سەرکەوتوو بووە".
 
لە دریژەی قسەکانیدا ”بە دڵنیاییەوە وەکوو گۆڕان هاوکاری دەکەین و پێمان خۆشە کابینەکەی سەرکەوتوو بێت، چونکە پەیوەندی بە کۆی کارەکانی ئێمەوە هەیە".
 
تا ئێستا گۆڕان رای فەرمی خۆی لەسەر مەسرور بارزانی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رانەگەیاندووە، جگە لەم هەڵسوڕاوە.



PM:11:07:03/12/2018