تەڤگەری ئازادی سکاڵا لەسەر کونسوڵی تورکیا تۆماردەکات

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستان، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یانی به‌ تیرۆست ناوبردبوو له‌ بنكه‌یه‌كی‌ پۆلیسی شاری‌ سلێمانی سكاڵای دژی كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد.

ئەمڕؤ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری له‌ شاری‌ سلێمانی سكاڵای دژی هاكان قه‌ره‌چای كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد.

محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان، رایگه‌یاند كه‌ "كونسوڵی تورك له‌ هه‌رێم پێوه‌ره‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و كونسوڵی تورك سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق-ی پێشل كردووه‌".

وتیشی‌: "ئێمه‌ له‌ ته‌واوی عیراق حیزبێكی سیاسی و فه‌رمین، لایه‌نگرمان هه‌یه‌، بۆیه‌ وته‌كانی كونسوڵی تورك تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ و سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كرد".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پاش ئه‌وه‌ی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان به‌ بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داخران، هاكان قه‌ره‌چای كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی به‌ تیرۆریست ناوبرد.



PM:04:38:04/12/2018