دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سەرلەنوێ دواخرا

دەستپێکردنی دانیشتنەکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 30 خولەک دواخرا و بڕیارە جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە دەستپێبکاتەوە و ئەمەش جاری دووهەمە دوابخرێت لە ئەمڕۆدا.

 فراکسیۆنەکانى یەکێتى و نەوەى نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو و سائیرون و نەسر و ڕەوتى حیکمە و هاوپەیمانى ئیسڵاح کۆبوونەوەکەیان بایکۆتکرد

هاوپەیمانى سائیرون ڕێگرى لە ئەنجامدانى دانیشتنەکەى پەرلەمانى عێراقى کرد و لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەماندا کەوتنە شەڕى دەستەویەخە .

ئەو هەشت کەسەى کە عەبدولمەهدی بۆ پۆستە وەزارییەکان کاندیدکردوون پێکهاتوون لە دارا نورەدین بۆ وەزارەتی داد، فالح فەیاز بۆ وەزارەتى ناوخۆ، فەیسەڵ جەربا بۆ وەزارەتى بەرگریی، نورى دلێمی بۆ وەزارەتى پلاندانان، عەبدول ئەمیر حەمدانى بۆ پۆستى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، قوسەى عەبدولوەهاب بۆ خوێندنى باڵا، سەبا تائى بۆ وەزارەتى پەروەردە و هەنا عەمانوێلی بۆ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران.

 



PM:05:20:04/12/2018