کەشناسی: بارانبارین لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا روو لەزیادبوون دەکات

لە ئێوارەی ئەمڕۆ ٤ ی کانونی یەکەمەوە بارانی بارین لە زۆر ناوچەی هەرێم دەستیپێکردۆتەوە، کەشناسیش دەڵێت لە کاتژمێرەکانی داهاتودا روولەزیادبوون دەکات.

کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە " ئێستا بڕێکی کەم باران بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک لە دوای نیوە شەوەو تا کو بەیانی ڕێژەی باران بارینەکە زیاد دەبێت پێشبینیش دەکرێ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە".

هەروەها کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاژمێری رابردووی بڵاوکردەوە..



PM:11:33:04/12/2018