لەبارەی پشووەكەی هەفتەی داهاتووەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

ئەمڕۆ 5ی كانونی یەكەمی 2018 وتەبێژی حكمومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی پشووەكەی هەفتەی داهاتوو كە بەهۆی سەركەوتنە بەسەر داعشدا، رونكردنەوەیدا.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی "دواڕۆژ"ی راگەیاندووە: پشووەكەی 10 كانونی یەكەمی 2018 كە حكومەتی عێراق بڕیاری لێداوە، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە. 

بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممەی داهاتوو 10ی كانونی یەكەمی 2018 بەبۆنەی یەكەمین ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعش كراوەتە پشووی رەسمی.



PM:12:57:05/12/2018