ئهمڕۆ چوارشهممه 5ی كانونی یهكهمی 2018 پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند، کە كاری ساغكردنهوهی دراوی ساختهیان كردوه لهو ناوچەیەدا و دانیان به ئهنجامدانی كارهكهیاندا ناوه.
رائید سهعدون نهبی، وتهبێژی پۆلیسی سۆران
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریان لەسەر هەبوونی دراوی ساختە لە دۆلاری ئەمریکی دیناری عێراقی لە بازاڕی سۆران پێگەیشتووە و توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن.
وتیشی، دوای ئەوەی ئەو کەسە لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدرا توانرا چەند کەسێکی دیکە بەتۆمەتی ساختەکردنی دراو دەستگیربکرێن.
رائید سهعدون نهبی راشیگەیاند، دوای دانپێدانان لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو باندە بەردەوام بوو، رێکاری پێویستیان لە بەرامبەر گیراوەتەبەر، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران بەندن.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دراوانەی کە ساختەکراون لە دیناری عێراق و دۆلاری ئەمەریکی پێکهاتوون، بەڵام ئامادەنەبوو بڕی پارە ساختەکراوەکە ئاشکرابکات ئەوەش لە پێناو "سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان".