شاعیرێكی بەناوبانگ كۆچی دواییكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەم شاعیری بەناوبانگی عێراق "عريان السيد خلف" کۆچی دواییکرد.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لەزاری سيف البدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەم "عريان السيد خلف" شاعریی بەناوبانگی عێراقی لەشاری پزیشکان لە بەغداد کۆچی دواییکرد.

عريان، ماوەیەکی زۆر لە بواری رۆژنامەوانیدا لە رۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان کاریکردووە، لەوبوارەدا چەندین خەڵات و بڕوانامەی پێبەخشراوە، بڕوانامەی دبلۆمی لە راگەیاندندا هەبووە، ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق و یەکێتی رۆژنامەنووسانی عەرەب و رێکخراوی رۆژنامەنووسانی جیهانی بووە.

عريان السيد خلف ساڵی ١٩٤٠ لە پارێزگای زیقار لە عێراق لەدایکبووە، شاعیرێکی میللی و رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگ بووە، حەوت دیوانی شیعریی چاپکراوی هەیە.ئەندامی کۆمەڵەی شاعیرانی میللی عێراق بووە.




PM:02:56:05/12/2018